شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ئەرسەلان شێخ بوزێنی، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەرسەلان شێخ بوزێنی هاووڵاتی تەمەن بیست ساڵ و خەڵکی گوندی “بیمزرتە” لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم ئەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ دەستبەسەرکرانی ئیحسان خەزایی و هاوژینەکەی نەدا کارگەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

د جولای 14 , 2025
ئیحسان خەزایی و هاوژینەکەی نەدا کارگەر بەهۆی هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئیحسان خەزایی، برای عیرفان خەزایی لە گیانبەختکردووانی ئاخێزی «ژن ژیان ئازادی» و لە ئەندامانی بنەماڵەکانی شۆڕش، لەگەڵ هاوژینەکەی نەدا کارگەر (هەستی کارگەر)، بەهۆی […]

بابەتی پەیوەندیدار