“سوهەیلا موتاعی”، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری دێولان، کە لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەرێوەچوو، دەستبەسەر کرابوو پاش دروستکردنی دۆسیەی یاسایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری دێولان، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەرێوەچوو، دەستبەسەر کرابوو، پاش دروستکردنی دۆسیەی یاسایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سوهەیلا موتاعی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دێولانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابویەوە.
سوهەیلا موتاعی، لە هاوڵاتییانی دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، پێشتر لەلایەن دادگای کەیفەری دێولانەوە بە ٣ ساڵ و ٩ مانگ بەندکردن مەحکوم کرا. لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەم حوکمە لە قۆناغی پێداچوونەوەدا، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی سزادانی یاسای ئیسلامی، توندترین سزا واتە ١٨ مانگ بەندکردن بۆ ئەم چالاکوانە جێبەجێ دەکرێ.
بەپێی ئەم حوکمە کە لەلایەن لقی دووی دادگای شاری دێولانەوە دەرکراوە و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، ئەم چالاکوانە بە تۆمەتەکانی «تێکدانی نەزمی گشتی»، بە ١٨ مانگ، «تێکدانی ڕای گشتی لە ڕێگەی بڵاوکراوەی درۆ و شتی ناراستەوە» بە ١٣ مانگ، «سەرپێچیکردن لەبەرامبەر هێزە ئەمنییەکاندا» بە ٥ مانگ، «پروپاگەندە بۆ هێز و ڕێکخراوە دژبەرەکانی ڕژیم» بە ٩ مانگ بەندی تەعزیری مەحکوم کرا. لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەم حوکمە لە قۆناغی پێداچوونەوەدا، بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٤ی سزادانی یاسای ئیسلامی، توندترین سزا واتە ١٨ مانگ بەندکردن بۆ ئەم چالاکوانە جێبەجێ دەکرێت.
سوهەیلا موتاعی، پێشتر لە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دێولان دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کرابوو.
ناوبراو لە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، دووبارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکەی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گواسترابویەوە.