“فەرهاد پلە”، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دە ملیارد تمەن لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، فەرهاد پلە، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن، بە شێوەیەکی کاتی و تا تەواوبوونی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرهاد پلە، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترابۆوە.
ڕۆژی سێشەمە دووی ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەرهاد پلە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەستدا نییە.