مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری دوپلۆرە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری دوپلۆرەی شاری مەریوان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “یاسین ڕاستخانە” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی دوپلۆرەی سەربە شاری مەریوان لە “لاقی” گوللەی بەرکەوتوو و بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ زاینی، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٤ کۆڵبەر واتا (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا (٨٧٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٢٢٢ حاڵەت واتا (٨٢٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.

ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٤ زاینی، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ زاینی، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ ''پەخشان عەزیزی'' سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

چ جولای 24 , 2024
ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، دادگای ئینقلابی تاران “پەخشان عەزیزی” بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵە دژبەرەکاندا” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئیمان ئەفشاری” ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “پەخشان عەزیزی” چالاکی سیاسی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵە دژبەرەکاندا” سزای لەسێدارەدانی […]

You May Like