نەغەدە؛ پێدانی مەرەخەسی بە عیسا ئیبراهیم زادە

عیسا ئیبراهیم زادە، زیندانی سیاسی، بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە زیندانی شاری نەغەدە مەرەخەسی پێدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، یەکی گوڵانی ١٤٠٤، عیسا ئیبراهیم زادە، بۆ ماوەی دوو هەفتە و لە زیندانی شاری نەغەدە مەرەخەسی پێدرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عیسا ئیبراهیم زادە، کە نەخۆشییەکانی دڵ و ڕیخۆڵەی هەیە، لەم هەفتانەی کۆتاییدا بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی زەردوویی، لە زیندان بۆ نەخۆشخانە گواسترابوویەوە. سەرەڕای تەواو نەبوونی دەرمانەکەی، ناوبراو بۆ زیندان گەڕێنرایەوە. بەبێ داوای مەرەخەسی لەلایەن ناوبراو، بەرپرسانی زیندان جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕاگرت و مەرەخەسییان پێداوە. ئەم بابەتە، بە مەبەستی ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی لە دەرمانی ئەم زیندانییە و بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی ئەنجامدراوە”. 

عیسا ئیبراهیم زادە، پێشتر لە ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەهۆی مەرگی کوڕە بچووکەکەی مەرەخەسی پێدرابوو.

ناوبراو لە پووشپەڕی ١٤٠٣، لە دژایەتی بەرپرسان بۆ درێژکردنەوەی مەرەخەسی خۆی، هەوڵی خۆکوشتنیدا و لە نەخۆشخانە خەوێندرا. ناوبراو سەرەڕای پێویستی بە دەرمان، دووبارە بۆ زیندانی شاری نەغەدە گەڕێنرایەوە.

لە ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ حوکمی چوار ساڵ زیندانی خۆی بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترایەوە.

عیسا ئیبراهیم زادە، لە خاکەلێوەی ١٤٠٢، لەلایەن دادگای شۆرشی شاری شنۆ بە تۆمەتی وەکو «ئەندامێتی لە کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم و بانگەشە دژی ڕژیم» بە گشتی بە پێنج ساڵ زیندان حوکم درابوو کە توندترین حوکم، واتە چوار ساڵ زیندان بۆ ناوبراو جێبەجێ کرابوو. دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی ناوبراو لە ڕەشەمەی ١٤٠١ بەڕێوەچووبوو.

ناوبراو لە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە پەیوەست بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە شاری شنۆ دەستبەسەر و دواتر بە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

عیسا ئیبراهیم زادە، هاوڵاتی گوندی «دە شەمس» لە شاری شنۆ، پێشتر دەستبەسەرکراوە و مامەڵەی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نیزامیکردنی پەروەردە و بارهێنان، پلانێکی پێشوەختە شکستخواردوو 

ش آوریل 26 , 2025
فەرماندەی گشتی هێزی ئینتزامی و وەزیری پەروەردەی کۆماری ئیسلامی، ڕێککەوتنامەیەکیان واژۆ کرد کە بەپێی ئەو، پۆلیس دەتوانێت بە فەرمی بچێتە ناو خوێندنگاکان. بەپێی ئەم ڕێککەوتنامەیە، هێزە ئینتزامییەکان لە بواری پەروەردەدا کۆمەڵێک دەسەڵاتیان پێدراوە و دەتوانن بە زۆر حیجاب بەسەر خوێندکارانی خوێندنگاکاندا بسەپێنن. ڕاگەیاندنەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە ڕایانگەیاند کە […]

بابەتی پەیوەندیدار