دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئەمیر محەممەدخانی، هاوڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیواندەرەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ئەمیر محەممەدخانی، هاوڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی دەستگیر کردووە. ئەمیر محەممەدخانی، خێزاندار و باوکی منداڵە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی تووڕە و نوقمی خوێنی فەلەستین

ش نوامبر 30 , 2024
ڕۆژی هەینی ٢٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٤، بەرامبەر بە ٩ی سەرماوەز، ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین بوو. ئەم ڕۆژە ساڵی ١٩٧٧ لە لایەن کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکرا. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمساڵ بەم بۆنەیەوە نامەیەکی نووسی. ناوبراو لە نامەکەیدا ڕایگەیاند: بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین، ئەمساڵ […]

You May Like