سنە؛ هەڕەشە کردن بۆ دەستبەسەر کردنی هاوسەری چالاکێکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ئارەزوو سەبووری، هاوسەری چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کراو ئەمجەد گەریاخیز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی دەستبەسەر کردنی لێکراوە. ئەمجەد گەریاخیز ئازاری زۆری بڕبڕەی پشتی هەیە و پێویستی بە دەرمانی بەپەلە هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئارەزوو سەبووری، هاوسەری ئەمجەد گەریاخیز لە چالاکانی کرێکاری و کەمپینی نا بۆ سێدارەدان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەی دەستبەسەر کردنی لێکراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە هەفتەی ڕابردوودا ئارەزوو سەبووری، لەگەڵ دوو منداڵە بچووکەکەی هەموو ڕۆژێک بۆ بەدواداچوونی دۆخی هاوسەرەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەیان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا لەبارەی چارەنووسی ئەمجەد گەریاخیز وەڵامی بنەماڵەکەی نادەنەوە و هەڕەشەیان لە ئارەزوو سەبووری کردووە کە ئەگەر بەدواداچوونی چارەنووسی ئەمجەد گەریاخیز بکات دەستبەسەری دەکەن. نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ئەمجەد گەریاخیز نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ئەمجەد گەریاخیزی و نەعیم دۆستی، لە چالاکانی کرێکاری و لە ئەندامانی کەمپینی دژایەتی سێدارەدان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. هێزە ئەمنیەکان ئەم دوو هاوڵاتیە کە لە کارگەی شیرینی کاریان دەکرد، بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لە شەقام و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە تۆمەتەکانی دژی و شوێنی مانەوەی ئەم هاوڵاتیانە ناڕوونن. ئەمجەد گەریاخیزی، پێشتر بەهۆی چالاکیەکانیەوە لە کەمپینی دژایەتی سێدارەدان و سزای سێدارەدانی ڕامین حسێن پەنایی. لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ ژانویه 29 , 2025
“جەلال پەرهیزکار و سروور حەمەنازدار”، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا جەلال پەرهیزکار و سروور حەمەنازدار، خەڵکی گوندی «حاجی عەلی کەند»ی سەربە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مهابادەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.بەپێی ئەم […]

You May Like