حەسەن شاداب، هاوڵاتی خەڵکی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیی خۆی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٤، حەسەن شاداب هاوڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ سزای سێ ساڵ زیندانیی بۆ زیندانیی ناوەندی شنۆ گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکومەتی ئێران و بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران» بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.
حەسەن شاداب پێشتر ڕۆژی دووشەممە ١٦ پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و لە ٢٦ گەلاوێژی ١٤٠٤، بە کەفالەتی کاتی تا کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە زیندانیی ناوەندی شنۆ ئازادکرابوو.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، شێوازی جێبەجێکردنی سزاکەی و دۆخی زیندانیی ناوبراو نادیارە.

