بۆکان؛ ئەندامێکی بنەماڵەکانی شۆڕش هێشتا دەستبەسەرە و دۆخی نادیارە

بە تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کەریم قادرپوور، باوکی ئاوات قادرپوور لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کەریم قادرپوور، تەمەن ٤٦ ساڵ و باوکی ئاوات قادرپوور لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم کەریم قادرپوور بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

ئاوات قادرپوور، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ئاخێزی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە گوندی “ناچیت” لە شاری بۆکان لە کاتێکدا لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بوو لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران بە ڕەگبار تەقەی لێکرا. ناوبراو پاش دوازدە ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی عارفیانی شاری ورمێ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ شەش هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران

ش ژوئن 28 , 2025
ئەمین باشوکی، کاوە قادری، ڕەحمان خاڵخانی، فەرهاد کەریمی، سامان کاکەمەمی و سامان سەیدمەحموودیان، شەش هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە پێنجی پووشپەڕی ١٤٠٤، سامان سەیدمەحموودیان، تەمەن سی ساڵ و سامان کاکەمەمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی […]

You May Like