بانە؛ دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژران و بریندار بوون

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووریی بانە، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکیش برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلە بەیانی شەمە حەوتی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ناوچەی سنووری «ئاوپەڕ» لە شاری بانە، هێزەکانی ڕژیم بە تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکیش برینداربوو.

لەم ڕووداوەدا، «سەیوان عەبدوڵڵازادە» کوڕی ساڵح و خەڵکی گوندی «حەوت تاش» گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی «حسێن» بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو کۆڵبەرە لە نێوان کاتژمێر دوو بۆ سێی سەرلە بەیانی لە بۆسەی هێزەکانی ڕژیمدا بوون. هەروەها لەم تەقەکردنەدا، دە ئەسپی کۆڵبەران کوژران و بارەکانیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران

ی ژوئن 29 , 2025
ئەفشین عەزیزی، بەختیار عەزیزی و کاکۆ عەزیزی، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە سێی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەفشین عەزیزی، بەختیار عەزیزی و کاکۆ عەزیزی، هاووڵاتییانی خەڵکی ناوچەی دیزەج مەرگوڕ لە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی […]

بابەتی پەیوەندیدار