ئەفشین عەزیزی، بەختیار عەزیزی و کاکۆ عەزیزی، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە سێی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەفشین عەزیزی، بەختیار عەزیزی و کاکۆ عەزیزی، هاووڵاتییانی خەڵکی ناوچەی دیزەج مەرگوڕ لە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

