خوزستان؛ بانگهێشتکردنی سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایان بۆ دادگای شۆڕش

سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایانی خوزستان بۆ ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بانگهێشتی لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وتەی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییە فەرهەنگیەکانی ئێران، کەوکەب بداقی‌پگا، عەلی کروشات و سادق چەهرازی بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی»، «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، «ڕێکخستنی گروپ» و «تێکدانی دۆخی گشتی»، بۆ ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بانگهيشتی لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئەهواز کراون.

شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییە فەرهەنگیەکانی ئێران، لە کاردانەوە بە بانگهێشتکردنی چالاکانی پیشەیی مامۆستایانی خوزستان بۆ دادگای شۆڕشی ئەهواز، ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە لە تۆمەت هەڵبەستن و گوشار لە دژی چالاکانی پیشەیی، بەتایبەت لە بواری پەروەردە، پێشێلی مافە بنەڕەتی و یاساییەکانی هاوڵاتییانە. هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە تۆمەتگەلی وەکوو «گردبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی» و «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، کە چالاکانی پیشەیی پێ تاوانبار دەکرێت، هەوڵدان بۆ سەرکوتی دەنگی مافخواز و یاسایی ئەم چالاکانەیە کە تەنیا دەخوازن دۆخی ژیان و پەروەردەی کۆمەڵگە باشتر بێت. هاوکات داوای کۆتایی هێنان بە تۆمەت هەڵبەستنی نادادپەروەردانە لە دژی چالاکانی پیشەیی و بەکارنەهێنانی دادگاکانی شۆڕش بۆ سەرکوتی دەنگی مامۆستایان و کرێکاران دەکەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا دەبێ منداڵان و گەنجانی داهێنەر و سەربەخۆ بار بێن

چ اکتبر 30 , 2024
ڕۆژنامەی شەرق ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە شێوازی وەرگرتنی خوێندکار-مامۆستا و خوازیارانی دامەزراندن لە بواری پەروەردەدا بڵاوکردووەتەوە کە کۆمەڵێک ڕاستی ئاشکرا دەکات. بەشێک لە خوێندکاران و خوازیارانی تاقیکردنەوەی دامەزراندن، باسیان لەوە کردووە کە ئەوان بە کۆمەڵێک هۆکاری ناپیشەیی وەک خوێندنەوەی کتێبی فەلسەفی، چۆنییەتی پۆشینی جلوبەرگ، هەبوونی سمێڵ، نینۆک ڕەنگکردن، پەیوەندی لەگەڵ هاوپۆلی […]

You May Like