سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«شێرزاد نامداری»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرزاد نامداری» لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا لە ناوچەی «بەعسەت» لە شاری سنە ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ ئازادی چوار هاوڵاتی بە دانانی بارمتە

س فوریه 18 , 2025
«ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، لە زیندان ئازادکران.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «هێدی شادیخا» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن […]

You May Like