پیرانشار؛ سزای بەندکردنی ئومێد ئەحمەدڕەش بۆ ڕای باز گۆڕا

سزای بەندکردنی ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتی شاری پیرانشار بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای بەندکردنی ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات.

ئومێد ئەحمەدڕەش، خەڵکی گوندی لەکبن لە شاری پیرانشارە، لە پووشپەڕی ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک لە گرتوخانەی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە بارمتەی کاتی ئازاد کرا.

پاش ماوەیەک لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر ئۆجاقلو بە تۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم بە ١٠ مانگ سزادرا.
ئومێد ئەحمەدڕەش، لە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، پاش بانگهێشت کردنی بۆ لقی ١ی سزادانی دادگای گشتی و شۆڕشی پیرانشار بۆ سزای بەندکردنی بۆ گرتوخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی کاتی جەعفەر ئیسماعیل نەژاد

س سپتامبر 3 , 2024
جەعفەر ئیسماعیل نەژاد، هاووڵاتی شاری شنۆ بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی ئەمنی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەمە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، جەعفەر ئیسماعیل نەژاد هاووڵاتی شاری شنۆ بە بارمتەی کاتی ٢ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئەمنی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کوڕەکەی، سروش ئیسماعیل نەژاد، […]

You May Like