سنە؛ سزای بینیامین ڕەحیم پوور بە ساڵێک زیندانی تەعزیری

بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئەم شارەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بینیامین ڕەحیم پوور، زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی شاری سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرا.

ئەم سزایە دژی بینیامین ڕەحیم پوور، تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندارە و باوکی ٢ منداڵە، خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ و دانیشتووی شاری سنە، بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» و «بانگەشە بۆ حیزبێکی کوردی دژبەری ڕژیم» دەرچووە.

دانیشتنی دادگایی ناوبراو لە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بەڕێوەچوو و سزاکەی لە ٢٦ی ڕێبەندان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی شەمە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی گوندی ئەوێهەنگ سەربە شاری سنە، پاش ١٩ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن و مۆڵەتی دووکانەکەی بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بوو.

ڕۆژی سێشەمە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی «ئەوێهەنگ» سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر دووکانی شوێنی کاری ئەم هاوڵاتییە و بە شێوەی توندوتیژانە ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و ناوبراو بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای شاری شەهرامفەر گواسترایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ ئازادی هاوڵاتییەکی تەمەن ٧٦ ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی

ی مارس 30 , 2025
سەیفوڵڵا خان غەفاری، هاوڵاتی تەمەن ٧٦ ساڵ خەڵکی شاری سەقز پاش هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، «سەیفوڵڵا خان غەفاری» هاوڵاتی تەمەن ٧٦ ساڵ و زیندانی سیاسی پێشووی شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی […]

You May Like