یەعقوب مەبزولە، هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٩ بەفرانباری ١٤٠٤، هاوڵاتییەک بەناوی «یەعقوب مەنزولە»، کوڕی عومەر و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشی کردەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەرکراوە. هێزەکانی ڕژیم لەکاتی پشکنینی ماڵەکەدا، دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی تایبەتی یەعقوب مەنزولەدا گرتووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

