سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

کۆڵبەرێکی خەڵکی “نەڵاس” سەربە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەم شارە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣ هێزەکانی سوپای پاسداران لە هێڵی سنووری سەردەشت بە چەکی قورسی دۆشکا و تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کردە ئامانج و کوشتیان. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە «سالار ئەحمەدی» ٢٣ ساڵە، کوڕی ئەحمەد ناسراو بە «ئەحمەد نیوچوانی» خەڵکی “نەڵاس” سەربە شاری سەردەشت بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە لە خاکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کراوەتە ئامانج.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بانگهێشتی «مەتین حەسەنی» بۆ دادگای لێپرسینەوە

ج مه 10 , 2024
«مەتین حەسەنی» هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ بەرگری لە تۆمەتەکانی بۆ لقی ١٠١ی دادگای لێپرسینەوەی دووی ئەم شارە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی بانگهێشتێک کە لەم دواییەدا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای لێپرسینەوەی دووی شاری بۆکان دەرچووە و لە ١٦ی گوڵان بە «مەتین حەسەنی» ڕاگەیەندراوە، لە ناوبراو داواکراوە […]

You May Like