شنۆ؛ پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەی ئومید ئیبراهیمی بۆ زیندان گواسترایەوە

ئومید ئیبراهیمی، هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی شاری شنۆ، بە کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری شنۆ گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە حەوتی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئومید ئیبراهیمی، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ بۆ زیندانی شاری ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا، لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

ئومید ئیبراهیمی، لە حەڤدەی گوڵانی ١٤٠٤، لەگەڵ دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی یاسر شەریفیان و ڕەشید فەقیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو نادیارە.

ئومید ئیبراهیمی، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ سزادانیی کارۆ عەلیداد بە هەژدە مانگ زیندانیی تەعزیری

ج مه 30 , 2025
کارۆ عەلیداد، لە چالاکانیی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مەریوان بە هەژدە مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کارۆ عەلیداد، چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارە بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە هەژدە […]

بابەتی پەیوەندیدار