سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئازاد سوبحانی و زانیار مورادی، دوو پزیشکی ددان خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢١ خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئازاد سوبحانی و زانیار مورادی، دوو پزیشکی ددان خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئازاد سوبحانی و زانیار مورادی، دوو پزیشکی ددان خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم هێشتا چارەنووسیان نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتیانە بنەماڵەکانی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم پاش دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاوڵاتیە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی سنە گواسترانەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە نادیارە.

