سنە؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان محەممەدی برای دادخوازی «کیومەرس محەممەدی»

«کەیوان محەممەدی»، برای دادخوازی «کیومەرس محەممەدی»، ماوەی ٢٩ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم، «کەیوان محەممەدی» تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “شیان”ی شاری سنەیان لە نزیک دەروازەی شار دەستبەسەر کرد.
چەند سەرچاوەی نزیک لە بنەماڵەی کەیوان محەممەدی ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی لەوە کردووە کە دەستبەسەر کراوە.
«کەیوان محەممەدی» برای دادخوازی «کیومەرس محەممەدی» تەمەن ١٧ ساڵانە کە لە ١٨ی ڕەزبەری ١٣٨٦ی هەتاویدا لە زیندانی ناوەندیی سنە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیم لە سێدارە درا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ غالب حوسێنی چالاکی کرێکاری بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

چ اکتبر 30 , 2024
غالب حوسێنی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، غالب حوسێنی، یەکێک لە چالاکانی کرێکاری ناسراوی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگیی بۆ یارمەتی بە دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، کە ٢٢ ڕۆژ […]

You May Like