تاران؛ کوژرانه گەنجێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی

«سەجاد گەرجی»، گەنجێکی خەڵکی شاری دینور سەر بە پارێزگای کرماشان، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانە کە لە کاتی سەرکوتکردنی سەر شەقامدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سەجاد گەرجی لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانج و بەهۆی پێکانی گوللە گیانی لەدەستدا. ناوبراو خێزاندار و باوکی کچێکی پێنج ساڵان بوو و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان لە کرماشانەوە بۆ تاران کۆچی کردبوو. تەرمی ناوبراو دوای چەند ڕۆژ، لەژێر فشارە ئەمنییەکاندا، رادەستی خێزانەکەی کرایەوە.

کوژرانی سەجاد گەرجی، شەپۆلێکی خەم و تووڕەییی لەنێو خێزان، نزیکان و هاوڵاتییانی کوردا دروست کردووە و نیگەرانییەکانی لەبارەی بەردەوامی بەکارهێنانی چەکی جەنگی دژی ناڕازییان زیاتر کردووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خورەم ئاوا؛ گیانبەختکردنی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

د فوریه 2 , 2026
«عەلی ئەحمەدی دەوڵەتشا»، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی خورەم ئاوا، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی سەرکوتکردنی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە کە دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی ئەحمەدی دەوڵەتشا کە لە ماوەی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی […]

بابەتی پەیوەندیدار