د. حوسێن شوکری، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری و هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری ئیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی رێبەندانی ١٤٠٤، د. حوسێن شوکری، پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری و هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری ئیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکقنی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.
ناوبراو بەبێ بوونی بڕیاری دادگا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و تا کاتی نووسینی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی یاسایی ناوبراو لە بەردەست خێزانەکەیدا نییە.
بێ ئاگایی تەواو لە چارەنووسی ئەم پارێزەرە کوردە، نیگەرانی خێزان و نزیکانی زیاتر کردووە و دامەزراوە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و دۆخی ڕاگرتنی ناوبراو ڕانەگەیاندووە.

