سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان

سەرلەبەیانی هەینی ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری ئاڵۆتی بانە، کۆڵبەرێکی گەنجیان بە فیشەک کردە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەینی ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری ئاڵۆتی بانە، بە ئاڕاستەی کۆڵبەران بۆسەدانان و تەقەی ڕاستەوخۆیان لێکردن، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی ئەسعەد ئەسپەندار، ٢٤ ساڵان و خەڵکی گوندی قولەسوێر لە سەردەشت کوژرا.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی حەسەن ئەمینی لە گرتوخانە

ش آگوست 31 , 2024
حەسەن ئەمینی، برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بە چاودێری ئەلکترۆنیدا لە گرتوخانەی سنە ئازاد کرا. ناوبراو پاشماوەی سزادانەکەی لە دەرەوەی گرتوخانە و بە سنوورداری تێدەپەڕێت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ حەسەن ئەمینی، لە گرتوخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی حەسەن […]

You May Like