بۆکان؛ دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی عەلی ڕەسوڵیان

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «عەلی ڕەسوڵیان»، هاوڵاتی شاری بۆکان هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، عەلی ڕەسوڵیان، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هەوڵەکانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ گواستنەوەی میلاد ڕەندانی و نەریمان ڕەندانی بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپا

ش فوریه 1 , 2025
“میلاد ڕەندانی و نەریمان ڕەندانی”، دوو برای خەڵکی شاری سەقز پاش دەستبەسەرکردنیان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سنە بە ناوی قەرارگای (شەهرامفەر) گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز میلاد ڕەندانی، تەمەن ٣٠ ساڵ و نەریمان ڕەندانی، تەمەن ٣٥ ساڵ دوو برای خەڵکی شاری سەقز و لە چالاکوانانی میدیایی و مەدەنی، پاش […]

You May Like