کامێران؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی کە دوانیانن منداڵن لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

کاوان سەبوری، ئیحسان سەبوری و حسام سەبوری سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٢١ خەرمانانی ١٤٠٤، کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ و حسام سەبوری تەمەن ٢٨ ساڵ، سێ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «گازرخانی»ی سەربە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم کاتژمێر پێنجی بەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم سێ هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.

حسام سەبوری پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم ئازادکراوە. چارەنووسی کاوان سەبوری و ئیحسان سەبوری دوو منداڵەکەی تەمەن ١٧ ساڵ نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ گیان لەدەستدانی سێ کرێکار و برینداربوونی ١٠ کرێکاری دیکە بەهۆی نائەمنییەتی کار

ش سپتامبر 13 , 2025
لە کۆمەڵێک لە ڕووداوەکانی نائەمنییەتی شوێنی کار لە شارەکانی مەشهەد، شووش، فەریمان و تاران، سێ کرێکار کە یەکێکیان ئاگرکوژێنەرەوەیە گیانی لەدەستداوە و ١٠ کرێکاری دیکە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە مەشهەد، ئاگرکەوتنەوە لە دووکانێکی پاکردنەوە لە شەقامی مفتح ڕۆژهەڵاتی چوار کرێکار برینداربوون. بە گوتەی حسێن ساڵح، جێگری ئۆپەراسیۆنی ئاگرکوژێنەوەی مەشهەد، […]

بابەتی پەیوەندیدار