کەرەج؛ گیانبەختکردنی حەسەن فەلاح بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی

«حەسەن فەلاح»، هاووڵاتیی ٤٥ ساڵەی کورد و خەڵکی شاباد، یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە کەرەج کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و پێکانی جەستەی بە گوللە پشتەوە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، حەسەن فەلاح، هاووڵاتیی ٤٥ ساڵەی کورد و خەڵکی شاباد، بەهۆی پێکانی گوللە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێگە بە بنەماڵەکەی نەدرا کە لە شاباد مەراسیمی بەخاکسپاردن بەڕێوەببەن، بۆیە تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گوندی زێدی خۆی لە “هیللان”ی سەر بە ئیلام و لە ئارامگەی “بەهەشتی ڕەزەوی”ی شاری کەهرە بەخاکسپێردرا.

حەسەن فەڵاح یەکێک بوو لە سەدان قوربانیی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی خەڵک لە ڕۆژانی ڕابردوودا کە تێیاندا هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی چەکی گەرم دەستیان بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران کرد و ژمارەیەک لە هاووڵاتیان گیانیان لەدەستدا.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی سەید شەهاب پێمبەری بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە

ش فوریه 7 , 2026
«سەید شەهاب پێمبەری»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کرماشان و خانەنشینی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگا و هاتووچۆ، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سەید شەهاب پێمبەری لە گەڕەکی «نەوبەهاری» کرماشان، لەگەڵ منداڵەی کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم. بەهۆی […]

بابەتی پەیوەندیدار