کرماشان؛ گیانبەختکردنی سەید شەهاب پێمبەری بە تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە

«سەید شەهاب پێمبەری»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کرماشان و خانەنشینی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگا و هاتووچۆ، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سەید شەهاب پێمبەری لە گەڕەکی «نەوبەهاری» کرماشان، لەگەڵ منداڵەی کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم. بەهۆی ئەم تەقەکردنەوە، شەهاب پێمبەری گیانی لەدەستدا و منداڵەکەی برینداربوو.

تەرمی سەید شەهاب پێمبەری ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئارامگەی «باخی فیردەوس»ی کرماشان بەخاکسپێردرا.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی فەریبۆرز سادقی و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ناوبراو دوای ٢١ ڕۆژ

ش فوریه 7 , 2026
بە تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی فەریبۆرز سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری و بە هێرشبردنە سەر دووکانی فەریبۆرز سادقی، ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار