سنە؛ گواستنەوەی هێرش ناوگرانزادە لە زیندانیی ناوەند بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

هێرش ناوگرانزادە، چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی سنە، لەکاتێکدا خەریکی تێپەڕاندنی سزای شەش مانگی زیندانیی تەعزیری خۆی لە زیندانیی ناوەندی ئەم شارە بوو، بەبێ ڕوونکردنەوە یان ڕاگەیەندراوی فەرمی، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە و هێشتا دۆخ و شوێنی زیندانیی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێرش ناوگرانزادە چالاکوانیی مەدەنی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی سنە ڕۆژی دووشەممە هەشتی بەفرانباری ١٤٠٤، پاش ٤٥ ڕۆژ زیندان لە زیندانیی ناوەندی سنە، بەنادیاری و بەبێ ئاگاداریی بنەماڵە یان پارێزەرەکەی، لەم زیندانە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم گواستنەوەیە بەبێ ڕاگەیاندنی هۆکارەکەی بووە و تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندەکانی ئەمنی لەبارەی دۆخی جەستەیی، یاسایی و شوێنی زیندانیی ئەم هاوڵاتییە وەڵام نادەنەوە.

دەگوترێت کە بەدواداچوونی بنەماڵەی هێرش ناوگرانزادە بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێئەنجامە و وەڵامیان نادەنەوە.

هێرش ناوگرانزادە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٤ خەزەڵوەری ١٤٠٤، بۆ سزادانی شەش مانگ زیندانیی تەعزیری دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ناوەندی سنە گواسترابوویەوە و لەکاتی دەستبەسەریی، ژمارەیەک لە چالاکوانانیی مەدەنی ئەم شارە ناوبراویان تا بەردەم دەرگای سەرەکی زیندان هێنابوو.

پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ئەم چالاکوانەی مەدەنی لەکاتی دەستبەسەرییدا، بۆ ڕێزگرتن لە دۆستان و چالاکوانانیی مەدەنی ئامادەبوو، ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی «چالاکیی مەدەنی بۆ هاندانی توندوتیژی لە کۆمەڵگە» لەلایەن دادگای شۆڕش بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزادراوە.

هێرش ناوگرانزادە پێشتر ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و پاش مانگێک، لە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە کەفالەتی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی سنە ئازادکرابوو.

ئەم چالاکوانەی مەدەنی زیندانیی سیاسی پێشووی دەیەی هەشتاکانە کە پێشتر بەهۆی چالاکییەکانیی خۆیەوە، زیندانیی کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان لە پێنجەمین ڕۆژیدا

پ ژانویه 1 , 2026
ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئێران پێی ناوەتە پێنجەمین ڕۆژی خۆیەوە. ناڕەزایەتییەکان کە سەرەتا لە لایەن بازاڕیانەوە بەهۆکاری ئابووریی، لەوانە (هەڵاوسان، دابەزینی بەهای ڕیاڵ، هەژاری و گرانی) دەستیپێکرد، زۆر بە خێرایی بوو بە بزووتنەوەیەکی بەربڵاوی سیاسیی هەڵگری کۆمەڵێک ویست و داواکاری بنەڕەتی. خوێندکاران، شارۆمەندان و موعەلیمانیش وێڕای پەیوەستبوون بە ناڕەزایەتییەکانەوە، دروشمی هاوتەریب […]

بابەتی پەیوەندیدار