مهاباد؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

محەممەد عەفیدی، هاوڵاتی دانیشتووی شاری مهاباد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ محەممەد عەفیدی، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی گوندی «سەهۆڵان»ی سەر بە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییە پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دەستبەسەر کرا و پاشان بە مەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ فەرەیدون نەبی، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەرکرا

ج ژانویه 3 , 2025
‎فەرەیدوون نەبی، هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ بەسەربردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر کرا. فەرەیدوون نەبی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر حوکمی ٧ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ گرتووخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.فەرەیدوون نەبی بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە […]

You May Like