سنە؛ دەستبەسەرکردنی برا و پووری سارینا ساعدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان

موعید ساعدی و ڕێزان ساعدی، برا و پووری سارینا ساعدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، موعید ساعدی و ڕێزان ساعدی، برا و پووری سارینا ساعدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پاش هەڵکوتانە سەر بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە بەهەشتی محەممەدی شاری سنە، هێزە ئەمنییەکان بە توندوتیژی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە و تا کاتی دانانی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی نیشتەجێبوون و تۆمەتی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

سارینا ساعدی، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری سنە، لە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییە سەرکوتگەرەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامی ئەو لێدانانە گیانی لەدەست دا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێگولان؛ دەستبەسەرکردنی ئومید نیازی برای موحسین نیازی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا

پ سپتامبر 14 , 2023
ئومید نیازی، برای موحسین نیازی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ی دێگولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئومید نیازی، برای موحسین نیازی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە دێگولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ […]

You May Like