ورمێ؛ کوژرانی هاوڵاتییەک لە شاری ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە ناوچەی «تەڕزیلو» لە شاری ورمێ، «محەمەد حسێن زادە»، کوڕی سادق، گیانی لەدەستدا.

ئەم ڕووداوە ڕۆژی شەمە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ ڕوویداوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە بیانووی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخەوە، ئۆتۆمبێلی «محەمەد حسێن زادە» بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردوویانەتە ئامانج.

محەمەد حسێن زادە، خەڵکی گوندی «قشڵاق تەڕزیڵ» سەربە شاری ورمێ بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بارودۆخی کەمئەندامان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامیدا

د مارس 31 , 2025
لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ١٤٠٣دا، وێنەیەکی تاڵ لە بێدادی پێکهاتەیی لە ئێران دووبارە بووەوە: کۆمەڵێک لە کەمئەندامان لە بەردەم بینای سەرۆک کۆماریی کۆبوونەوە، تا دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بگەیەننە گوێی بەرپرسانێکی کە ساڵانێکە، وادە و بەڵێنەکانیان لە پشت کێوێک لە بروکراسییە ئیدارییەکاندا شاردووەتەوە. ئەم ناڕازییانە، هێمایەکن لە نزیکەی ٩ ملیۆن و […]

You May Like