نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ئەسعەد فیرووزبەخت، کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆمەڵێک کۆڵبەریان لە سنووری نەوسوود دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئەسعەد فیرووزبەخت”، خەڵکی شاری جوانڕۆ، بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.
شایانی ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣دا، ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە، ٣٦ کۆڵبەر (٢٥٪) کوژران و ١٠٦ کۆڵبەر (٧٥٪) بریندار بوون. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ کوژران و برینداربوون، ١٢٤ حاڵەتیان (٨٧٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم بووە. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا لە سنوورە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کوژران و برینداربوون، ١٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن. بە بەراورکردنی ئاماری ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، لەگەڵ نیوەی یەکەمی ١٤٠٢، ئێمە شایەتی زیادبوونی ٦٧٪ی ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی كرێكاریی ١٩١٧ی ڕووسیه‌

پ نوامبر 7 , 2024
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٧ی نۆڤەمبەر به‌رامبەر بە ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ساڵیادی شۆڕشی كرێكاریی ڕووسیه‌یه‌. ١٠٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا، له‌ گەرمەی  شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا، چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش له‌ ڕووسیه‌ به‌ ڕێبه‌ری و ڕێكخه‌ریی حیزبی بۆلشویك، له‌ درێژه‌ی دوو ده‌یه‌ خه‌باتی سه‌خت و خوێناویدا، نه‌ ته‌نیا دیكتاتۆریی تێزار، […]

You May Like