پیرانشار؛ دەستبەسەری ٣ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

سەعدون شەریفی، سلێمان چوپانی و عەلی حسێن پوور ٣ هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی پیرانشار ٣ هاووڵاتی دەستبەسەر کرد. سەعدون شەریفی خەڵکی گوندی گرداسە، سلێمان چوپانی خەڵکی گردکەشانە و عەلی حسێن پوور خەڵکی گوندی چیانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیانە دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرانەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەری هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

ج سپتامبر 6 , 2024
واحید ئەبوبەکری، هاووڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ واحید ئەبوبەکری، ٢٧ ساڵان و کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندی کەندرە لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. شایانی باسە، هاوکات ٣ هاووڵاتی […]

You May Like