هاوڵاتییەکی خەڵکی سەرپێلی زەهاو، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی ڕەزا بەساتزادە، هاوڵاتی خەڵکی سەرپێلی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک بۆ پشتیوانی لە خەڵک، ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی زیندانیکران و دۆخی عەلی ڕەزا بەساتزادە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

