ئیلام؛ دەستبەسەرکرانیی جەواد پاشایی و ڕەزا نەزرعەلی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

جەواد پاشایی و ڕەزا نەزرعەلی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، جەواد پاشایی ٣٤ ساڵ و ڕەزا نەزرعەلی ٢١ ساڵ، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانیی ئەم دوو هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی زیندانیکران، دۆخ و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەڕەشار؛ دەستبەسەرکرانیی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ ژانویه 7 , 2026
پەیمان ئەسڵمەرز، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری دەڕەشار، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بەناوی «پەیمان ئەسڵمەرز»، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

بابەتی پەیوەندیدار