میلاد ناسری، هاوڵاتیی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان، ئازاد کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، میلاد ناسری، هاوڵاتییەکی تازەلاوی خەڵکی گوندی “کانی ڕش”ی سەر بە شاری بۆکان، پاش پانزە ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پاش کۆتایی هاتنی پڕۆسەی لێپرسینەوەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بۆ بەندی لاوانی گرتووخانەی بۆکان گواسترایەوە.
میلاد ناسری، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ لە گوندی “کانی ڕەش”ی سەر بە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.