لاهیجان؛ دەستبەسەرکرانی دانیال دارابخانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

دانیال دارابخانی، هاوڵاتی خەڵکی کرماشان و زیندانیی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز نزیکەی دوو هەفتە پێشتر، دانیال دارابخانی، هاوڵاتی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی لاهیجان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دانیال دارابخانی پاش دەستبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لاهیجان گواسترایەوە و دواتر بۆ زیندانیی ئەم شارە گواسترایەوە.

دانیال دارابخانی، پاش ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٣٩٦، لە هەژدەی ڕەشەممەی ١٣٩٦ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەرکرا و پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتووخانە، بۆ زیندانیی ناوەندی کرماشان (دیزڵ ئاوا) گواسترایەوە.

هەروەها پاش چەندین مانگ دانیال دارابخانی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی پارێزگای کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر شاهروخ مورادی، بە تۆمەتی «دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی» بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزادرا.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئیدریس منبەری بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی زیندانیی سنە کرا

ش نوامبر 8 , 2025
ئیدریس منبەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری نۆژین و دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانیەکەی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە حەڤدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئیدریس منبەری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی «نۆژین» و دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئیدریس منبەری بۆ جێبەجێکردنی […]

بابەتی پەیوەندیدار