بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لەدۆخی مەنیژە خۆشنود

“مەنیژە خۆشنود”، هاووڵاتی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی هێشتا دەستبەسەر و لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبات. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە، نیگەرانی بنەماڵە و ئازیزانی ناوبراوی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز مەنیژە خۆشنود، هێشتا دەستبەسەرە. مەنیژە خۆشنود، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازسترایەوە. هەروەها هێزەکان دەستیان بەسەر کەرەستەی تایبەتی وەکو تەلەفونی ناوبراودا گرتووە. سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو لە ناوەندی پێوەندیدار تا ئێستا لە شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ئەمەش نیگەرانی بنەماڵە و ئازیزانی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
مەنیژە خۆشنود، ٥٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بۆکانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج آگوست 9 , 2024
“سامان میرزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سامان میرزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتیەیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی سەرهۆیەی […]

You May Like