ڕامین گرگانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە. هێزەکان بۆ پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی تایبەتی ئەم هاووڵاتییەدا گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە نۆزدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕامین گرگانی هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ڕامین گرگانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر لە شەقامێکی کامێران ئەنجامدراوە. ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە.
هەروەها هێزەکان پاش دەستبەسەرکرانی، ڕۆشتنە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پشکنینیان کردووە، دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی تایبەتی ناوبراودا گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو نادیارە.
ڕامین گرگانی پێشتر بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەرکراوە.

