میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرا.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/07/مەریوان؛-بانگهێشتکردنی-میکائیل-سدیقی-سکرتێری-کۆمەڵەی-کرێکارانی-بیناسازی-ئێران-بۆ-ئیدارەی-ئیتلاعات-1024x903.jpg)
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، میکائیل سدیقی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی ئێران و بەرپرسی کۆمەڵەی کرێکارانی بیناسازی کوردستان، بۆ جاری بێشومار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەری ئەوە هەیە هۆکاری بانگهێشتکردنی پەیوەندی بە ئاهەنگگێڕانی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و بەیاننامەی بەرگری لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانەوە هەبێت.
میکائیل سدیقی پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە بانگهێشتی دامەزراوە ئەمنییەکان کراوە.