کامێران؛ ئازادیی پوریا جەواهری پاش سێ ساڵ دەستبەسەرکران

پوریا جەواهری، هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران و دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا کە پێشتر بە شەڕەنگێزی تاوانبارکرابوو، پاش سێ ساڵ دەستبەسەرکران، ئەمڕۆ ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە بیستی خەزەڵوەری ١٤٠٤، پوریا جەواهری هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران و دەستبەسەرکراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا کە پێشتر بە شەڕەنگێزی تاوانبارکرابوو، پاش سێ ساڵ دەستبەسەرکران لە زیندانیی ناوەندی سنە ئازادکرا. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە ناوەڕۆکی زیاتر لە ئازادیی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

پوریا جەواهری، لە هەشتی سەرماوەزی ١٤٠١، پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سوپای کامێران دەستبەسەرکرا و لە کۆتایی ڕێبەندانی ١٤٠١ بۆ زیندانیی کامێران گواسترابوویەوە. ناوبراو لە سەرەتای خەرمانانی ١٤٠٢، بۆ زیندانیی سنە گواسترایەوە.

لە کۆتایی ١٤٠١، سەرۆکی دادگای کوردستان لە تۆمەتی «شەڕەنگێزی» دژی ئەم هاوڵاتیە» خەڵکی شاری کامێران ڕایگەیاندبوو.

لە گەلاوێژی ١٤٠٣، دۆسیەی پوریا جەواهری بە تۆمەتی «شەڕەنگێزی بە کوشتنی بەئەنقەستی چەکدارێکی ئەمنی، ئەندامێتی لە کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم، چالاکیەکانی بانگەشەیی دژی ڕژیم و لێدان و هێرشکردنەسەر چەندین چەکداری ئەمنی» بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە نێردرایەوە.

پەیوەندیەکانی گشتی دادگای پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند کە پوریا جەواهری تاوانبارە لە ناڕەزایەتیەکانی ٢٤ خەزەڵوەری ١٤٠١ لە شاری کامێران بە چەکی ساچمەیی تەقەی لە هێزەکانی ڕژیم کردووە و بەهۆیەوە بەسیجیەک بەناوی ڕەزا ئازەربار کوژرا و ٣٠ چەکداری دیکە لە هێزەکانی ڕژیم کوژراون. لە ٢٢ ڕەشەممەی ١٤٠١، لەژێر چاودێری ئەمنی پوریا جەواهری بە دەستبەند و پێبەند بۆ شەقامی ١٢ مەتری کامێران گواسترایەوە و لێپرسراوانی ئەمنی ناوبراویان ناچار کردبوو بەشداری لە سیناریۆی «بەشداری لە ناڕەزایەتیەکان و تەقەکردن لە هێزەکانی ڕژیم» بکات. پوریا جەواهری، کرێکاری ڕێگاوبانە و بەگوتەی باوکی لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ خەزەڵوەر ناوبراو لە پرۆژەی کاری شارەوانی لە گوندی «تیلەکۆ» لە شاری کامێران ئامادەبووە و ڕۆژی ٢٤ و ٢٥ لە هەمان گوند و ماڵی باوکی هاوژینەکەی بووە. بەپێی گەواهیدانێک کە بنەماڵەی پوریا جەواهری ئامادەیان کردووە لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ کەس لە خەڵکی گوندەکەی پەسەندیان ڕاکردووە لەو ڕۆژەدا پوریا جەواهری لە گوندی تیلەکۆ بووە. پوریا جەواهری یەکێکە لە زۆرترین دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ١٤٠١ بە تۆمەتی «شەڕەنگێزی»، تۆمەتێک کە ئەم ڕۆژانە دادگاکانی شۆڕش وەکو تۆمەتی تۆڵەستێنانە بۆ دژایەتی ناڕەزایەتیەکان دەریدەکەن و دواتر سزای لەسێدارەدان دەردەکەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ نوامبر 12 , 2025
فەرشید مەنسووری، هاوڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی سێشەممە بیستی خەزەڵوەری ١٤٠٤، فەرشید مەنسووری هاوڵاتی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیەی دەستبەسەرکردووە. تا کاتی نووسینی […]

بابەتی پەیوەندیدار