فەرشید مەنسووری، هاوڵاتی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی سێشەممە بیستی خەزەڵوەری ١٤٠٤، فەرشید مەنسووری هاوڵاتی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیەی دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندان و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.
فەرشید مەنسووری تەمەن ٣٦ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی عەباس ئاوا لە سنە، خێزاندارە و باوکی منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵە.

