عەلی ڕەزا پاریاب، هاوڵاتی خەڵکی شاری دێهلوران سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی ڕەزا پاریاب تەمەن ٢٧ ساڵ، هاوڵاتی خەڵکی شاری دێهلوران سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە ئەنجامدراوە و بنەماڵەی عەلی ڕەزا پاریاب پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوونیان لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری لەبارەی چارەنووسی ناوبراووە دەستنەکەوتووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکردن، دۆخی سەلامەتی و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

