دێهلوران؛ دەستبەسەرکرانیی عەلی ڕەزا پاریاب لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

عەلی ڕەزا پاریاب، هاوڵاتی خەڵکی شاری دێهلوران سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی ڕەزا پاریاب  تەمەن ٢٧ ساڵ، هاوڵاتی خەڵکی شاری دێهلوران سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە ئەنجامدراوە و بنەماڵەی عەلی ڕەزا پاریاب پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوونیان لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری لەبارەی چارەنووسی ناوبراووە دەستنەکەوتووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکردن، دۆخی سەلامەتی و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانیی توندوتیژانەی ئومێد ڕاوند لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

س ژانویه 6 , 2026
ئومێد ڕاوند هاوڵاتی خەڵکی  شاری مەریوان بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە چواردەی بەفرانباری ١٤٠٤، ئومێد ڕاوند، ڕاهێنەری کۆنگفۆ و خاوەنی ناوەندی وەرزشی  و خەڵکی شاری مەریوان، لە گۆڕەپانی «سەرباز، دوازدە سوارە» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ […]

بابەتی پەیوەندیدار