ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری؛ گیان لەدەستدانی لانیکەم ٩ هاوڵاتی

لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەرییدا، لانیکەم نۆ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەمیر حسام خودایاریفەرد، شایان ئەسەدوڵڵاهی، وەهاب مووسەوی، مستەفا، ئەحمەد ئیبراهیمپوور عەبدولی، ئەحمەد جەلیل، سەجاد واڵامەنش، خوداداد شیروانی و داریوش ئەنساری بەختیاروەند، لە پارێزگاکانیی لوڕستان، چوار مەحاڵ و بەختیاری، فارس و ئیسفەهان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای لوڕستان لانیکەم پێنج هاووڵاتی کوژراون. ئەمیر حسام خودایاریفەرد، هاوڵاتیەکی مەدەنی خەڵکی شاری کودەشت، شایان ئەسەدوڵڵاهی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی ئەزنا، وەهاب موسەوی، مستەفا لە ناڕەزایانی خەڵکی ئەزنە و ئەحمەد ئیبراهیمپوور عەبدولی، گەنجێکی خەڵکی نورئاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە.

لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، لە ناڕەزایەتییەکانی جەماوەری لە شاری لۆردگان، دوو هاوڵاتی لوڕ بە ناوەکانی ئەحمەد جەلیل و سەجاد واڵامەنش، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژران.

لە پارێزگای فارس، خوداداد شیروانی هاوڵاتی لوڕ و خەڵکی مرودەشت، لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.

لە پارێزگای ئیسفەهان، داریوش ئەنساری بەختیاروەند، هاوڵاتیەکی مەدەنی خەڵکی فولادشار لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژرا.

بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتانە، ژمارەی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکان لە شەشەمین ڕۆژدا بووە لانیکەم ٩ هاوڵاتی.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانیی منداڵێکی چواردە ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج ژانویه 2 , 2026
منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٢ بەفرانباری ١٤٠٤، ئارتین ئەحمەدی، منداڵی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەم منداڵە نادیارە.

بابەتی پەیوەندیدار