کرماشان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی بریندار لە نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

«نیما ڕازیانی»، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان، لە بریندارانی نارەزایەتییەکانی ئەم دووایەیە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی رێبەندانی ١٤٠٤، نیما ڕازیانی لە گەڕەکی پەردیسی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. ئەم هاووڵاتییە گەنجە پێشتر لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباردا، بە تەقەی راستەوخۆی چەکی ساچمەیی هێزەکانی رژیم کراوەتە ئامانج و برینداربووە، کە لە ئاکامدا بینایی یەکێک لە چاوەکانی لەدەستداوە.

دەستبەسەرکرانت ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ناوبراو بە یەکێک لە بریندارە ڕاستەوخۆکانی سەرکوتەکانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان دادەنرێت و پێشتریش لە ژێر فشارە ئەمنییەکاندا بووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامیاران؛ ئازادی کاتی ئارتین و ماردین نەدیمی بە دانانی بارمتە

د فوریه 2 , 2026
«ئارتین نەدیمی» و «ماردین نەدیمی»، دوو برای دووانە تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی گوندی گازرخانی و دانیشتووی شاری کامیاران، دوای نزیکەی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانیان، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئارتین نەدیمی و ماردین نەدیمی بە دانانی باتمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن […]

بابەتی پەیوەندیدار