شنۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی مەولوود خالدی

سەرەڕای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مەولوود خالدی، هاوڵاتی خەڵکی شنۆ، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەهۆی نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەرانن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٤ سەرماوەزی ١٤٠٤، مەولوود خالدی هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی «میرئاوا» لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هێرشیان کردەسەر ماڵی مەولوود خالدی و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەریی ئەم هاوڵاتییە، هێشتا شوێنی زیندانیی و هۆکارەکانی دەستبەسەریی ناوبراو نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نیمروز؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەری بەلوچ بە تەقەی هێزەکانی تاڵیبان

ج دسامبر 19 , 2025
محەممەد ڕەخشانی و عەبدوڵڵا ڕەخشانی دوو کۆڵبەری بەلوچ، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبان لە ولسوالی کنگ لە ویلایەتی نیمروز لە ئەفغانستان، بەهۆی هەڵگرتنی چەندین گاڵۆنی سووتەمەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆ تەقەی لێکرا و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە سەرچاوەکانی بەلوچستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی تاڵیبان لە ولسوالی کنگ لە […]

بابەتی پەیوەندیدار