کامیاران؛ ئازادی کاتی ئارتین و ماردین نەدیمی بە دانانی بارمتە

«ئارتین نەدیمی» و «ماردین نەدیمی»، دوو برای دووانە تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی گوندی گازرخانی و دانیشتووی شاری کامیاران، دوای نزیکەی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانیان، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئارتین نەدیمی و ماردین نەدیمی بە دانانی باتمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەریەکەیان، بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی، لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کران. ئەم دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی سەرەتایی لە کامیاران، سەرەتا لە دەستی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەم شارەدا بوون و دوای دوو ڕۆژ، بۆ ئەنجامدانی لێپرسینەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترابوونەوە.

ئارتین و ماردین نەدیمی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە. لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، خێزانی ئەم دوو برایە لە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی جەستەیی و دەروونی و هەروەها تاوانەکانیان بێ‌ئاگا بوون.

ئازادکرانی ئەم دوو برایە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە دۆسیەی دادگاییان هێشتا کراوەیە و پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتە باسکراوەکان بەردەوامە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی کاتی سێ چالاکوانی مافی ژنان بە دانانی بارمتە

د فوریه 2 , 2026
سێ چالاکوانی مافی ژنان بە ناوەکانی “شەهرزاد ڕەزایی”، “عەتیە گوڵچینی” و “مەرزیە مورادوەیسی” بە زەمانەت بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی پرۆسەی دادگایی ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی رێبەندانی ١٤٠٤، شەهرزاد ڕەزایی، عەتیە گوڵچینی و مەرزیە مورادوەیسی، سێ چالاکوانی مافی ژنانی خەڵکی شاری سنە کە لە […]

بابەتی پەیوەندیدار