شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییان لە مەهاباد لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا زیاتربووە و بە دەستبەسەرکرانی کارزان بەهمەنی، لانیکەم ٩ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی «کارزان بەهمەنی» کوڕی ڕەسوڵ، خەڵکی گوندی «خورخورە» لە مەهاباد، ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە. بە دەستبەسەرکرانی ناوبراو، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییە لە مەهاباد بووە ٩ هاوڵاتی.
ناوی دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییە؛ «ئارام جەمشیدون، محەممەد مستەفایی، کازم ئازدە، ناسر ئارزەم، ئاکام شێخەمرشە، هەژار محەممەدزادە ئەقدەم، ئایمان محەممەدزادە، سامان قوربانی و کارزان بەهمەنی» تەنیا لە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، پێنج هاوڵاتی لە مەهاباد دەستبەسەرکراون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

