پاش تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەر ئیمان چەشتە، خوێندکاری خەڵکی پیرانشار، بنەماڵەکەی هێشتا لە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبەاو بێئاگان و هیچ وەڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیمان چەشتە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا و لە ماوەی ٢٧ ڕۆژدا تەنها یەک جار پەیوەندیی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە و لەم ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە. ئەم سەرچاوەی ئەم هەواڵە بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی ئەم خوێندکارە دەستبەسەرکراوە لە دامەزراوە ئەمنی و دادگاییەکانەوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو تا ئێستا بێ ئەنجام ماوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، ئیمان چەشتە لە سێ ڕێگەی “دارلەک”ی مەهاباد، بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئەم خوێندکارە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی خێزانەکەی و دوای پشکنینی ماڵەکە، هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتەکانی ناوبراویان لەوانە لاپتۆپەکەیان دەستبەسەردا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ئیمان چەشتە، خوێندکاری بەشی یاسا و دانیشتووی شاری مەهابادە و تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژ بەم خوێندکارە کوردە لە تاریکییەکی ڕوون نەکراوەدایە و دامەزراوە بەرپرسەکان هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.

